Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:42

گه‌نده‌ڵییه‌کانی عێراق له‌ کڕینی چه‌کی پێشکه‌وتوو ئاشکرا ده‌کرێت

به‌ چه‌ندان ملیۆن دۆلار له‌ قووتی خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه‌
گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق له‌ كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو ئاشكرا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

عێراق گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری له‌ كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا كردووه‌و به‌ چه‌ندان ملیۆن دۆلاریش له‌ قووتی خه‌ڵكی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: گه‌نده‌ڵی له‌ گرێبه‌ستی كرینی چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق كراوه‌ هه‌م له‌ رووی نرخ و هه‌م له‌ رووی كوالێتییه‌وه‌، چونكه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو سه‌رف كراوه‌و كه‌ نه‌چه‌كه‌كانیش وه‌ك پێویستن و نه‌و پاره‌یه‌شی كه‌ بۆی ته‌رخان كراوه‌ له‌پای ئه‌و چه‌كانه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و فرۆكه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ كڕدراون گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێداكراوه‌و پاره‌یه‌كی زۆری گه‌لی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه‌، فڕۆكه‌كانیش له‌ رووی كواڵیتییه‌وه‌ زۆر خراپن و زۆرجاریش تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌كنیكی بوونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: ئێمه‌ له‌ لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری توانیمان له‌ ساڵی 2015 كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی له‌وشێوه‌یه‌ رابگرین و به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێشلێكارییه‌كان له‌ كڕینی چه‌كی بێ كوالیتی به‌رده‌وامه‌و بێگوێدانه‌ یاساو پرنسپیه‌كانی سه‌ربازی.


ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.