سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌گێڕن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه هیچ دوور نه‌بوو ئێستاش داعش نیوه‌ی جوگرافیای عێراقی له‌ژێرده‌ستدا نه‌بێت.
به پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه نیوز به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان له ناوه‌ڕاسی به‌غدا به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشیان گێڕا‌و و نمایشی سه‌ربازییان ئه‌نجام دا.
دوێنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێ ناوهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند.
هه‌ر دوێنێش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه عه‌بادی جارێكی دیكه‌ش نه‌یتوانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات مامه‌ڵه بكات و ڕۆڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان پشتگوێ نه‌خات، له كاتێكدا جیهان شاهیده كه یه‌كه‌مجار پێشمه‌رگه به‌ر له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق ، ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشاند و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه هیچ دوور نه‌بوو ئێستاش داعش نیوه‌ی جوگرافیای عێراقی له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بێت.
له شه‌ڕی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆڵێكی كاریان بینی و جیهانیش ئه‌و شایه‌دییه‌ی بۆ خه‌باتی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌دا ، له هه‌مانكاتیشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 1824 شه‌هید و زیاتر له (10) هه‌زار بریندار‌ییان له‌شه‌ڕی به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌خشی.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.