Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:04

پوتین بۆ خولێکی تری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خۆی کاندید دەکات

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، سه‌ركه‌وتن له‌و پرۆسه‌یه‌دا زۆر ئاسانه‌
کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: له‌ هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی داهاتووی وڵاته‌كه‌یدا كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2018 به‌ڕێوه‌ بچن، دووباره‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید ده‌كاته‌وه‌ و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، سه‌ركه‌وتن له‌و پرۆسه‌یه‌دا زۆر ئاسانه‌.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕەسمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی ڕاگەیاند كەبڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت و ئاماژەی بەوەكرد: خۆی بۆ خولێكی تری هەڵبژرادنی سەرۆكایەتی روسیا كاندید دەكات، پوتین ووتیشی: متمانەی بەوە هەیە هەموو شتێك بەباشی دەچێتە پێشەوە.

هەر ئەمڕۆ دمیتری پیسكۆڤ ووتەبێژی سەرۆكایەتی ڕوسیا باسی لەوەكرد: پێدەچێت پوتین خواستی خۆی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی روسیا ئاشكرا بكات، ووتبووشی: پوتین هەموو ئامادەیی تێدایە بۆ بەشداری لەو پرۆسەیەدا.

بڕیارە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو هەڵبژرادنی سەرۆكایەتی روسیا ئەنجامبدرێت، ژمارەیەك سەركردە و پارت و لایەنی سیاسی سوریاش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەپرۆسەكەدا دەربڕیووە.

ئه‌م گوتانه‌ی ڤلادیمێر پۆتن بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكاری یه‌كێك له‌ كارگه‌ی درووستكردنی ئۆتۆمۆبیلی وڵاته‌كه‌یی له‌ شاری نیشنی نۆڤجۆرد هاتووه‌ و گوتی خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی رووسیای یه‌كگرتوو كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌.

ڤلادمیر پوتین لە ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 1952ز لە سەنت پیتەرزبورگ لە یەکێتیی سۆڤییەت یان ڕووسیاسی ئێستا دایک بووە کە ئەوکات بەو شارەیان دەوت لێنینگراد ، کەسایەتیی سیاسیی ڕووسیە ناوبراو لە بنەماڵەی پوتین لەدایک بووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە .

لەوەتەی 7ی ئایاری 2012 سەرۆککۆماری ڕووسیایە پێشتریش هەمان پۆستی هەبوو لە ماوەی 31ی کانوونی یەکەمی 1999 تاکوو ٧ی ئایاری 2000. وە هەروەها پێش ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ئایاری 2012 پۆتین سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا بوو کە ئەویان لەماوەی ٨ی ئایاری 2008 تاکوو ٧ی ئایاری 2012 بوو.

لەماوەی 2008 تاکوو 2012ش سەرۆکی حیزبی ڕووسیای یەکگرتوو بوو. پۆتین لەسەرەتای لاویدا واتە 1975 تاکوو 1991 لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەتی بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.