كورته فیلمی ڕۆژی ڕه‌ش له ده‌رهێنانی سینه‌ماكار ی گه‌نج (سامی كاكه) له به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی (سه‌ماوه)ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدار ده‌بێت .
ده‌رهێنه‌ری ڕۆژی ڕه‌ش ده‌ڵێت، فیلمه‌كه چیرۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه ،باس له ژیانی ئافره‌تێك ده‌كات كه خانه‌واده‌كه‌ی ژیانی لیدهشێوێنن و به‌ره‌و ئاقارێكی نادیاری ده‌به‌ن ،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته قوربانیی ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆرستان و له شه‌وی بۆكێنییدا رووبه‌رووی توندوتیژی بۆته‌وه .
بهرێوهبهراهتی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولیر ئه‌و فیلمه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و (بایرام فه‌زلی) كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامداووه و له نواندنی هه‌ریه‌ك له (نیگار عوسمان و عومه‌ر چاوشین و
كرمانج مسته‌فا) یه .
جێی باسه ، فێستیڤاڵی سه‌ماوه له رۆژانی (7 تا 9)ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ له شاری سه‌ماوه‌ی وڵاتی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.