Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:48

رووسیا: بەغدا هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ کارەکانی کۆمپانیا رووسییه‌کان لەهەرێم دروست نەکردووە

ئاڵۆزییەکانی ھەرێم و عێراق کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرھێنان نەکردووە
کوردستان TV
100%

وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، کۆمپانیای "گازپرۆم" و "لوک ئۆیل" لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیاندا لە ھەرێمی کوردستان روبەڕووی ھیچ گرفتێک نەبوونەتەوە.

وەزیری وزەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرھێنان نەکردووە، کۆمپانیای "گازپرۆم" و "لوک ئۆیل" پڕۆژەی گرنگیان لە خاکی عێراق ھەیە.

نۆڤاك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هیچ ئاستەنگێك بۆ کارکردنی کۆمپانیای گازپرۆم لەو دوو پرۆژەیەدا دروست نەکراوە و لەو باوەڕەداین کارەکانمان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ حکومەتی عێراق نییە.

"ئەلکساندەر نۆڤاک" راشیگەیاند کۆمپانیای نەوتی "گازپرۆم" دوو پڕۆژەی لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان ھەیە و ماوەیەکی زۆرە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش ھیچ رێگری و بەربەستێک لە لایەنی عێراقییەوە دروست نەکراوە بۆ بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنیان، جەختیشی کردەوە لەو رووەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون سەبارەت بە رێککەوتنی پڕۆژەی "بەدرە"ی نەوتیش لە عێراق رایگەیاند "گازپرۆم" لیژنەیەکی لەگەڵ وەزارەتی وزەی عێراق پێکھێناوە و بەپێویستی دەزانێت پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکەدا بکرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.