له 3ی مانگی دوانزه‌ی ساڵی 1992 یه‌كه‌م كورته نامه نێردرا له‌لایان ئه‌ندازیار نیل بابورس، ئه‌و ئه‌ندازیاره كه‌ورته‌نامه‌كه‌ی به كۆمپیوته‌ر نارد بۆ مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ڤۆدافۆن به‌ناوی ریتشارد جارڤیس كه له كورته نامه‌كه بۆی نووسیبوو Merry Christmas
شایه‌نی باسه پێش ئه‌وه‌ی مۆبایلی زیره‌ك بڵاوبێته‌وه، پڕۆسه‌ی نوسینی كورته‌نامه زۆر زه‌حمه‌ت بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها 9 دوگمه له‌سه‌ر مۆبایله‌كان هه‌بوو وه‌كوو مۆبایله‌كانی نۆكیا و بلاك بێری. به‌هه‌رحاڵ، به‌پێی ڕاپۆرتێك له مانگی شه‌شی ساڵی 2000 تاكوو مانگی شه‌شی ساڵی 2006 زیاتر له 12.5 ملیار كورته نامه نێردراوه، به‌ڵام تا مانگی شه‌شی 2007 ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رز بۆوه بۆ 45 ملیار كورته نامه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌پڵ یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئایفۆنی خسته بازاره‌وه.
دووای 2 ساڵ له ده‌ركردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان له‌لایه‌ن كۆپانیایه‌كانی ئه‌پڵ و سامسۆنگه‌وه ژماره‌ی ناردنی كورته نامه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رز بۆوه بۆ 161 ملیار كورته نامه ته‌نها له مانگێكدا، تا مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ ژماره‌ی ناردنی كورته نامه به‌رز بۆته‌وه بۆ 781 ملیار كورته نامه ته‌نها له مانگێكدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا چه‌ندین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، ناردنی كورته نامه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوو‌و به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش SMS كاریگه‌ری خۆی هه‌یه تائێستاش به ملیۆنان خه‌ڵك. SMS به‌كار دێنی
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.