بوومەلەرزەیەك لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان روویداوە و هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە، بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بەردەوام بووە.
كاتژمێر 1ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هەڵەبجە و دەربەندیخان ڕوویدا و هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە، به‌ڵام به پێی ئه‌و زانیارییانه له نه‌خۆشخانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه پێمان گه‌یشتووه، هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
کەشوهەوای گەرمیان بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر1:15خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.8 بەپێوری ڕێختەر لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە بە تایبەت سنووری دەربەندیخان.
بۆ جارێكی دیكه دڵه‌ڕاوكێ له ناو هاووڵاتییاندا درووست بووه‌و ناتوانن له ماڵ و شوێنه‌كان به ئارامی ژیان به‌رێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.