Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:36

ئیبراهیم برۆ: هه‌ڵبژاردن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ ناشه‌رعییه‌

هه‌ڵبژاردنێكه‌ كه‌ به‌ زه‌بری هێزی چه‌ك هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا ئه‌نه‌كه‌سه‌ رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاروایه‌ په‌یه‌ده‌ له‌ باكووری سووریا ئه‌نجامی بدات، هه‌ڵبژاردنێكی ناشه‌رعییه‌ و هه‌ڵبژاردنێكه‌ كه‌ به‌ زه‌بری هێزی چه‌ك هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئیبراهیم برۆ ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)، رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاروایه‌ په‌یه‌ده‌ له‌ باكووری سووریا ئه‌نجامی بدات، هه‌ڵبژاردنێكی ناشه‌رعییه‌ و هه‌ڵبژاردنێكه‌ كه‌ به‌ زه‌بری هێزی چه‌ك هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داننانێین به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی.

گوتیشی: په‌یه‌ده‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌ له‌ باكووری سووریا به‌سه‌ر هاووڵاتییانی سه‌پاندووه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ره‌وایه‌تی بدرێت به‌و ئیداره‌دانه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی هێناوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌ك ته‌نها ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو داوا له‌ سه‌رجه‌م ده‌نگدارانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شدار نه‌بن كه‌ په‌یه‌ده‌ وپه‌كه‌كه‌ بۆ ئامانجی ته‌سكی حزبی خۆی به‌كاریده‌هێنێت.

هه‌روه‌ها ئیبراهیم برۆ ، له‌باره‌ی كۆنگره‌ی جنێڤ هه‌شت گوتی: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ كۆنگره‌ی جنێڤ به‌شدار ده‌بن، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا به‌شێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌كان ده‌بێت. كۆنگره‌ی جنێڤ هه‌شت له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی ریاز دوو هاته‌ئاراوه‌، ئه‌مجاره‌ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نی هه‌رێمی ده‌یانه‌وێت پێشڤه‌چوونێكی جددی هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا.

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.