بەبۆنەی رۆژی 29/ نۆڤەمبەر رۆژی پشتگیری جیھانی لەگەلی فەڵەستین، ئەمرۆ عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری بەرپرسی دیسکی پارتە عەرەبیەکان و ئەندامانی مەکتەب سەردانی کونسلی گشتی دەوڵەتی فەلەستینی لە شاری ھەولێر کرد و لەلایەن نەزمی حەزوری سەرکونسلی دەوڵەتی فەڵەستین لە ھەرێمی کوردستان پێشوازی کرا .
لەدیدارێدا کە ژمارەیەک سەرکونسلی وەڵاتان ئامادەبوون بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی رۆژی پشتگیری جیھانی لە شۆرش و داخوازییەکانی گەلی فەڵەستین کردو تەئکیدی کردەوە ئەم پشتگیرییە جیھانییە لەگەلی فەلەستین کرا لەلای گەلی کوردستان بایەخ و مانایی تایبەتی خۆی ھەیە ئێمەش وەکو گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە دەنگمان لەگەڵ داخوازیی و مافەرەواکانی گەلی فەڵەستین بووەو شانازیش بەم پەیوەندییە مێژوییەی نێوان ھەردوو گەلی کوردستان و گەلی فەڵەستین دەکەین.
ھەر لەم دیدارەدا سەرکونسلی دەوڵەتی فەلەستین تەئکیدی کردەوە فەلەستین دۆستێکی نزیک و ھاوپەیمانێکی سەرەکی ھەرێمی کوردستانەو پەیوەندی قوڵی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆک و گەلی فەلەستین پەیوەندی رابردوو ئێستا پربایەخە بۆ ووڵاتی فەلەستین.
ھەروەھا کونسلی فەلەستین تەئکیدی کردەوە ھەرێمی کوردستان جێگای پێکەوە ژیانی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکانی بووەو ئەم نموونە جوانەش لای ئێمەو ناوچەکەش رەنگی داوەتەوە، ھاوکات لەو دیدارەدا پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و پێشھات و روداوەکان تاوتوێکران، لەم بارەیەوە کونسلی فەلەستین جەختی لەچارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان بەشێوەی ئاشتی و گفتوگۆ لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ناوچەکە کردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.