Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:02

سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانی هه‌رێم یادی له‌دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌کرێته‌وه‌

به‌ چالاكی جیا جیا یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر به‌رز و پیرۆز راده‌گرن
سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێم یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ 12ـی ڕه‌بیعى ئه‌وه‌لی ساڵی فیل پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) له‌دایك بووه‌، ساڵانه‌ له‌و رۆژه‌دا هه‌موو موسوڵمانانی جیهان و به‌ تایبه‌ت موسوڵمانانی كوردستان به‌ چالاكی جیاجیا یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر به‌رز و پیرۆز راده‌گرن .

ئه‌م پیرۆز راگرتنه‌ی موسوڵمانان ته‌نها بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ شێوازی جیا جیا یادی ئه‌م رۆژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولودنامه‌ له‌ ماڵه‌كان و مزگه‌وته‌كان .

خه‌ڵكی كوردستان گرنگیه‌كی زۆر به‌م یاده‌ ده‌ده‌ن جیا له‌وه‌ش هه‌موو ساڵێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م رۆژه‌ ده‌كاته‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان، ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی تر پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌نراوه‌ و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێكخراوه‌ بۆ به‌رز و پیرۆز راگرتنی ئه‌م یاده‌ .

رێو ره‌سمى مه‌ولود بۆیه‌كه‌مجا له‌ مێژوودا له‌سه‌ر ده‌ستى سوڵتان مزه‌فه‌رى كۆبكه‌رى له‌ سه‌ده‌ى 12والى شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو پاشان وه‌ك نه‌ریتێكى لێهات بۆ شارى هه‌ولێرو كوردستان و جیهانى ئیسلامى مایه‌وه‌ 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.