Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:55

فه‌رحان جه‌وهه‌ر: هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی هه‌موو داخوازییه‌کان ده‌داته‌وه‌

هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رێكی گشتگیره‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و داخوازییانه‌ ده‌داته‌وه‌ و چاره‌سه‌رێكی گشتگیریشه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌ كوردستاندا هه‌ن.

فه‌رحان جه‌وهه‌ر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند : پێویسته‌ له‌ ساڵی 2018دا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێن و پێمان باشه‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موویان پێكه‌وه‌ بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵبژاردن باشترین رێگه‌ چاره‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه‌ له‌كاتی خۆیاندا بكرێن ، چونكه‌ هیچ رێگه‌ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه‌ هێشتا زۆرێك له‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كار و ئه‌دای حكوومه‌ت رێككه‌وتوونیین، یان ره‌خنه‌یان له‌ حكوومه‌ت هه‌یه‌، هه‌ندێكیان به‌ ئاراسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ندێكیان به‌ ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كاتی ده‌ڕۆن.

گوتیشی: پێمانوایه‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و داخوازییانه‌ ده‌داته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رێكی گشتگیره‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌ كوردستاندا هه‌ن.

دارشتنه‌وه‌ی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.