Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:02

سه‌فین دزه‌یی: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت پشووی فه‌رمییه‌

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 2017/11/30  له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.

سه‌فین موحسین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ یه‌كڕیزی و هاتنه‌دی ئاوات و خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان .

وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌شڵێ: به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین ، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 2017/11/30  له‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.

ئاماده‌كردنی:  رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.