Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:38

عێراق و تورکیا هه‌وڵیان داوه‌ فیلمی پێشمه‌رگه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نمایش نه‌کرێ

له‌سه‌ر مێزێكی هه‌ر وڵاتێكی به‌شداربوو ناوی پێشمه‌رگه‌ نووسرابوو
کوردستان TV
#7
100%

هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتی عێراق و توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیاندا بۆ ئـه‌وه‌ی فیلمی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ نیویۆرك نمایش نه‌كرێ و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی وتار پێشكه‌ش نه‌كات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئـاكام بوو.

له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ، سه‌دان بیانی و له‌ نێویاندا و دیپلۆماتكار و كه‌سایه‌تی جیهانی ئاماده‌ی نكایشی له‌ فیلمی پێشمه‌رگه‌ بوون و له‌سه‌ر مێزێكی هه‌ر وڵاتێكی به‌شداربوو ناوی پێشمه‌رگه‌ نووسرابوو.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵوێزی فه‌ره‌نسا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌ ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ كردو ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند.

دواتر بیرنارد هێنری لێڤی ، ده‌رهێنه‌ره‌ی فیلمه‌كه‌ قسه‌ی كردو وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی جیهانی ڕۆژئـاوا له‌ باره‌ی كوردستان، پشتیوانی خۆیشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

به‌ر له‌ نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتی عێراق و توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیاندا بوو بۆ ئـه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ نمایش نه‌كرێ و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی وتار پێشكه‌ش نه‌كات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئـاكام بوو.

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.