Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:59

به‌تانییه‌ک به‌زیاتر له‌ ملیۆنێک و 500  هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی

مێژووی به‌تانییه‌كه‌ بۆ ساڵی 1800 ده‌گه‌رێته‌وه‌
batane-amereki
کوردستان TV
100%

پیاوێكی ئه‌مریكی به‌تانییه‌كی له‌ نه‌نكی به‌ میرات بۆی ماییبوو بریاریدا بیفرۆشێت وهه‌راجی بكات ، مێژووی به‌تانییه‌كه‌ بۆ ساڵی 1800 ده‌گه‌رێته‌وه‌ وله‌ سه‌رده‌می خۆی  ئه‌مه‌ریكییه‌ كۆنه‌كان به‌كاریان هێناوه‌.

له‌ هه‌راجكردنێكی ئاشكرا له‌ 77 چركه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌راجكردنه‌كه‌دا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ ملیۆنێك و 500  هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ نێو ده‌زگاكانی میدیای جیهانی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ روداوێكی هاتووچۆ قاچێكی له‌ده‌ستداوه‌ ئێستا زۆر دڵخۆشه‌ به‌هۆی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌.

سه‌رچاوه‌/روسیا ئه‌لیوم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.