Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:31

فیلمی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ ناو باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک

جیهان ئازایه‌تی و دڵنه‌رمی كوردیان له‌ رێگه‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ بینی
کوردستان TV
#7
100%

فیلمی پێشمه‌رگه‌ له‌ناو باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك، نمایشكرا.

بیرنارد هێنری لێڤی ، ده‌رهێنه‌ر و بیرمه‌ندی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: فیلمی پێشمه‌رگه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نمایشكرا.

هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رهێنه‌ر و بیرمه‌نده‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ هه‌موو باڵیۆزه‌كانی سه‌رانسه‌ر جیهان، ئازایه‌تی و دڵنه‌رمی كوردیان له‌ رێگه‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ بینی.

نمایشكردنی فیلمی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر دوو نێرده‌ی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێكخرابوو.

فیلمه‌كه‌ی هێنری لێڤی ماوه‌ی 92 خوله‌كه‌ و باسی ئه‌و شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ جه‌نگی داعش ده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.