Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:26

ئه‌مه‌یکا داوای ده‌ستپێکردنی به‌په‌له‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کات

كین گروس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%


كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه‌ به‌ر له‌ ریفراندۆم و له‌كاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش هه‌ر دۆستی كوردین و په‌یوه‌ندییه‌كانمانی وه‌ك خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین".


كین گروس كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری سلێمانی، رایگه‌یاند: پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەزووی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پشتیوانیکردن لەحکومەتی ھەرێم دووپاتدەکاتەوە.  

كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: ئێمه‌ به‌ر له‌ ریفراندۆم و له‌كاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش هه‌ر دۆستی كوردین و په‌یوه‌ندییه‌كانمانی وه‌ك خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئێمه‌ پشتگیری له‌ دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ین و پێویسته‌ ئه‌و گفتوگۆیان به‌زووترین كات ده‌ستپێ بكه‌ن.


لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، کونسوڵی گشتی ئەمریکا بەئاماژەدان بۆ کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ئامادەی وڵاتەکەشی بۆ ھەر ھاوکاری و ھەماھەنگییەک لەپێناو دەستپێکردنی دیالۆگێکی جددیی لەنێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور دووپاتکردەوە، ھاوکات جەختیکردەوە لەھەڵوێستی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لەحکومەتی ھەرێم کوردستان و قەوارەیی یاسایی ھەرێمی کوردستانه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.