Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:38

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان لیستی تۆماری دەنگدەران پاکدەکاتەوە

کۆمسیۆن: وا باشە ھەر سێ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بکرێت
کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ، دەست بە پاکكردنەوەی ناوی تۆماری دەنگدەران دەكەن. گوتیشی هەموو ناوە زیادە‌و دووبارەكان بڵاودەكەینەوە.

هەندرێن محەممەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان راگەیاند: بڕیارمانداوە تۆماری دەنگدەران پاك بكەینەوە ، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستی ‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ‌و كۆمپانیای گشتی خۆراك و هەموو لایەنە پەیوەندارەكانی دیكەش دەكەین، ئەمەش لە پێناوی پاكکردنەوەی تەواوی تۆماری دەنگدەران".

سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسی هەرێمی كوردستان، باسی لەوەشكرد، هەموو ئەو ناوانەش كە لەسەدا سەد لە یەك دەچن، بڵاویان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی ئەوانەش یەكلایی ببنەوە‌ ، لە كۆتایی پڕۆسەكەش كە مانگێك كاركردنمان بۆ داناوە، هەموو ناوە زیادە‌و دووبارەكان بڵاودەكەینەوە، بڕیاریشە لە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە پڕۆسەكە بكەین.


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە نووسراوێکدا بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان دیاری بكات. ھەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی گوتی: "بۆ کۆمسیۆن وا باشە ھەر سێ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بکرێت، ئەوکاتە کۆمسیۆنی دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ھەرسێ ھەڵبژاردن و لەبەر ئەوەی کۆمسیۆن سەرپەرشتیی ڕیفراندۆمی کردووە، ئەو ئامادەکارییەش بۆ ھەڵبژاردنەکان لەو چوارچێوەیەدا دەبێت و بەتایبەت راھێنان بۆ کارمەندان و شارەزایی و کارکردنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەسەر سێکتەرەکانی ھەڵبژاردن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە درێژەدا گوتیشی: ئێستاش کۆمسیۆن پێڕەوێکی دەرکردووە بۆ پاککردنەوەی ناوی دەنگدەران و مردووەکان و دووبارەکان بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ ھەڵبژاردنەکان و ئەم پرسەش چارەسەر بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.