راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند: حكومهت بهردهوامه له چاكسازییه ئیدارییهكان و چهند لیژنهیهكیشی بۆ ئهو مهبهسته پێكهێنانهوه، یهكێك له لیژنهكان سهرقاڵی بچووك كردنهوهی حكومهته.
دڵشاد شەھاب، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت لایەنەکانی ھەرێم لەسەر بنەماسەرەکییەکان کۆکن، بەڵام ئەگەر نەگەنە رێککەوتن ھەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەرەو دەڵێت، حکومەت بچوک دەکرێتەوە.
دڵشاد شەھاب، ئەمڕۆ سێشەممە، لەبارەی تەوەرەکانی سەردانی شاندی حکومەت بۆ لای لایەنەکان به رۆژنامهنووسانی راگهیاند: سەردانی شاندی حکومەت لەسەر ئەو بارودۆخەیە کە چۆن بتوانین ئیدارەی ئەو قەیرانانە بکەین، ئامادەسازی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدابکەین لەسەر بارودۆخی ناوخۆی ھەرێم.
باسی لەوەشکرد، لەبەرنامەی چاکسازی حکومەتە، یەکێک لەلیژنەکان کە دانراوە لە چوارچێوەی چاکسازیە ئیدارییەکان حکومەت بچوک دەکرێتەوە، چەندکارێک کراوەو ھەنگاوەکانیش بەردەوام دەبن لەداھاتوو ھەنگاوی گەورەتر دەنرێن.
وتیشی، حزبی شیوعی کوردستان پێشنیاری باشیان پێشکەشکردووین لەسەر سێ تەوەر بارودۆخی ناوخۆ ، ئامادەکردنی پرۆگرامێکی نیشتیمانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گەیاندنی مەینەتیەکانی گەلەکەمان دوای گرتنەبەری رێکارەکانی بەغدا لە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان.
بەوتەی دڵشاد شەھاب، ھەموو لایەنەکان کۆکن لەسەرئەوەی ھەرێم پێویستی بەیەکریزی پتەو ھەیە،بۆیە لایەنەکان لەسەر بنەما سەرەکییەکان کۆکین لەسەر پاراستنی کیانی سیاسیی ھەرێم و مافەکانی گەلەکەمان، ئەمانەش خاڵی ئومێد بەخشن.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی، وتی کاتی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دیارینەکراوە ئەگەر لایەنەکان نەگەینە دەرئەنجامێکی ھاوبەش بۆ تێپەراندنی ئەو بارودۆخەو نەگەینە خیتابێکی ھاوبەش ھەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەرە بۆ ئەو بارودۆخە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.