وێنه‌گرتن هونه‌رى ده‌وێت و بۆ گرتنى وێنهیكى جوان، پێویستت به‌وه نابێت كه باشترین جۆرى كامێرات له‌به‌ر ده‌ست بێت، ده‌كرێت هه‌ر به مۆبایلێك وێنه‌ى به‌تواناو جوان بگرێت.
وێنه‌گرى به‌ناوبانگ (Guido Gutierrez) ده‌یسه‌ڵمێنێت كه ته‌نها مۆبایلێكى زیره‌ك، ده‌توانێت ویناى دیمه‌نه جوان دڵڕفێنه‌كانى سروشتى ئه‌م جیهانه بكات.
وینه‌گر (Guido Gutierrez) كه خوى ده‌ڵێت من كه‌نه‌دى و ئیسپانیم و له شارى تورینتو له كه‌نه‌دا له دایك بووم.
بۆ گرتنى وێنه‌كانم ته‌نها مۆبایلێكى زیره‌كم به‌كار هێناوه كه جۆرى Google Nexvs 5 و كامێراى مۆبایله‌كه‌م له به‌شى (SLR) داناوه و وێنه‌كانم گرتووه.
هه‌روه‌ها به به‌كارهێنانى گۆشه و شوێنى گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى جوانترین وێنه بگرم به هیچ شیوه‌یه‌ك ده‌ستكارى وێنه‌كان ناكه‌م و له شاره‌كانى فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا و ئیسپانیا وینهكانم گرتووه.
لێره‌دا چه‌ندین وێنه‌ى جوان و نایابى ئه‌م وێنه‌گره به‌توانایه ده‌خه‌ینه ڕوو كه له كاتى سه‌فه‌ركردنى گرتوویه‌تى:
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.