Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 11:05

مه‌حموود محه‌مه‌د: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت کێشه‌ی گه‌وره‌ دروست ده‌کات

هه‌ڵبژاردن زوو بكرێت و یان دره‌نگ پێویستی به‌ كۆده‌نگی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن زوو بكرێت و یان دره‌نگ، پێویستی به‌ كۆده‌نگی هه‌یه‌ و ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان وایه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێت له‌وانه‌یه‌ باشتر بێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تیش كێشه‌ی گه‌وره‌ دروست ده‌كات.

مه‌حموود محه‌مه‌د ، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن زوو بكرێت و یان دره‌نگ، پێویستی به‌ كۆده‌نگی هه‌یه‌.

 گوتیشی : ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان وایه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێت له‌وانه‌یه‌ باشتر بێت، دیاریكردنی رۆژێكیش بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجامیان ده‌دات و له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی رێك‌ده‌كه‌ون.

وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌ گوتی: خه‌ریكی دیراسه‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ین كه‌ گۆڕان پێشكه‌شی كردووه‌، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و دواتر ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هیچ واده‌یه‌كیش بۆ گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی 5 قۆڵی دیارینه‌كراوه‌.

مه‌حموود محه‌مه‌د ، له‌باره‌ی داواكاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تیش گوتی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت كێشه‌ی گه‌وره‌ دروست ده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.