Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:27

کۆمپانیایه‌کی به‌ ناوبانگ هه‌شت منداڵی کوشت

هیچ ڕێنوێنییه‌كی به‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌دراوه‌
Kompani-ekei
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای "ئیكیا"ی جیهانی كه‌نتۆرێكی جلوبه‌رگی به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌موكوری هه‌ڵه‌ له‌ دورستكردنی بووه‌ هۆی مردنی هه‌شت منداڵ له‌ ناو ئه‌و ماڵانه‌ی ئه‌و كه‌نتۆره‌یان به‌كارهێناوه‌.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی  كۆمپانیایه‌كه‌ هیچ ڕێنوێنییه‌كی به‌ به‌كارهێنه‌رانی نه‌دراوه‌ و كڕیارانیش نه‌یانزانیوه‌ به‌ ئاسانی به‌كار بهێنن بۆیه‌ تاوه‌كو ئێسته‌ 8 منداڵی بچووك كه‌ به‌سه‌ر كه‌نتۆره‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕابوون و كه‌نتۆره‌كه‌ كه‌وتبوو به‌سه‌ریاندا، مردوون و بوونه‌ته‌ جێی خه‌م بۆ خێزانه‌كانیان و كۆمپانیاكه‌.

بۆیه‌ كۆمپانیایه‌ بڕیاری دا ئه‌و كه‌نتۆرانه‌ له‌ بازاراكان بگه‌رێنێته‌وه‌  تا ئێستا 29 ملیۆن كه‌نتۆره‌ی بۆ لقی سه‌ره‌كی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ نافرۆشرێن و ده‌بنه‌ هۆی زیان بۆ كۆمپانیاكه‌.

شایانی باسه‌ تا ئێسته‌یش زیاتر له‌ 50 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌ خێزانی منداڵه‌ مردووه‌كان داوه‌، له‌ دادگاش به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵیان ڕێك كه‌وتوون و داوای لێبوردنیان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.