سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، نەوتی كەركووك لە ئێستادا تاكلایەنانە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە ئیدارە دەدرێت و پێویستە بە ھاوبەشی بێت لەگەڵ ھەرێمی كوردستان. دەشڵێ، ئیدارەی سلێمانی ئاگاداری ھەناردەكردنی نەوتی كەركووكن بە تەنكەر بۆ ئێران، بۆیە پێویستە حكوومەتی ھەرێم لێی بێدەنگ نەبێت، چونكە ئەوان لێی ئاگادار نین.
شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی" نەوتی كەركووك پێویستە بە گفتوگۆ لە نێوان ھەرێم و بەغدا یەكلا بكرێتەوە لە رێگەی گفتوگۆوە و بە زووترین كاتیش ئەو كارە بكرێت، چونكە ئێستا بەغدا تاكلایەنە ئیدارەی ئەو كێڵگە نەوتیانە دەكات".
سەرۆكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت" ئەو نەوتەی لە كەركووك لەرێگەی تەنكەرەوە بۆ دەرەوە ھەناردە دەكرێت، لەلایەن كۆمپانیای ئەھلییەوەیە و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لێی ئاگادار نییە، ئەو نەوتەیش بە خاكی ھەرێم لە سنووری سلێمانیدا دەڕواتە ئێران و پێویستە حكوومەت لێی بێدەنگ نەبێت و وەڵامی ھەبێت، بەڵام بردنی نەوتی كەركووك لەلایەن كۆمپانیای ئەھلییەوە لە رێگەی خاكی سلێمانییەوە جێگەی پرسیارە و نازانرێت لەگەڵ كێ هەماهەنگی ھەیە."
جەودەت گوتیشی" كورد ئێستا لە كەركووك رۆڵێكی زۆری نییە، بەڵام كە نەوتەكەی بە تەنكەر لە رێگەی خاكی سلێمانییەوە دەڕوات، دیارە ئیدارەی سلێمانی ئاگاداری ئەوەیە.
شێرکۆ جەودەت: ئیدارەی سلێمانی ئاگاداری ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکن بۆ ئێران
شێركۆ جەودەت: ئێستا بەغدا تاكلایەنە ئیدارەی ئەو كێڵگە نەوتیانە دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.