Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:33

بێده‌نگی ئاسمان میوانی ئاسمانی ئیتالیا ده‌بێت

به‌شداری له‌ نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه‌
کوردستان TV
100%


سینه‌ماكاری كورد "جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر" به‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌ ده‌رهێنانی خۆیه‌تی له‌ فێستیڤاڵی سینه‌مایی گه‌نجانی مارۆنۆ له‌ وڵاتی ئیتالیا كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات .

(پشتیوان عه‌بدولڵا) سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌ی نووسیوه‌ و (سه‌باح شه‌هدی) ش كاری گرافیك و ده‌نگی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و موزیكیش له‌ لایه‌ن (رامتین لهۆمی) جێبه‌جێكراوه‌، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ 100 چركه‌یه‌و تازه‌ترین به‌رهه‌می( جوبرایل ئه‌بوبه‌كر) ه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2017 به‌رهه‌می هێناوه‌ .

بێده‌نگی ئاسمان له‌ ماوه‌ی ته‌نها 4 مانگدا به‌شداری له‌ نزیكه‌ی 40 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی كردووه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراو جۆریشی به‌ده‌ستهێناوه‌ .

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ فێستیڤاڵی گه‌نجانی مارۆنۆ له‌ 27 تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ  ده‌ستپێده‌كات و تا 3ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.