Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 500 خێزانی ئاوارەی مەخموور کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری خێزانە ئاوارەکانی مەخموور دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکە لە ھاوکارییە خۆراکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی گەیەندرایە خێزانە ئاوارەکانی مەخموور، کە لە شارەدێی شەمامکی سەر بە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کاروانێکی دیکەی ھاوکارییە خۆراکییەکانیان بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی گەیاندە 500 خێزانی ئاوارەی مەخموور، کە لە شەمامک سەر بە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێ بوون.

ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان بەردەوامە و رۆژانە لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارکردنیدا، جۆرەھا چالاکی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتریان بەڕێوە دەبات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.