فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی ده‌ڵێت،ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌كرێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد،به‌غدا نه موچه ده‌نێرێت نه ئه‌و ڕێژه بودجه كه‌مه‌ی كه ئه‌مساڵ كراوه‌ته نیوه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد،تا ئێستا لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌نێردراوه بۆ به‌غداد چونكه حكومه‌تی عیراقی به‌فه‌رمی داوای نه‌كردووه ئه‌گه‌رنا وه‌ك دوێنێ سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند " ئاماده‌ین هه‌ركات به‌غداد داوا بكات لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرین. "
پێشتر چه‌ندین جار ده‌نگۆی هه‌وڵی ناردنی موچه‌ی به‌غداد بڵاوكرایه‌وه به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر،بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراقی به‌دووری ده‌زانێت كه به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت و وتی"من لایه‌نه ئابورییه‌كه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م به‌ڵام كه ده‌ڵێت ده‌نێرم ئه‌مه ته‌نها به قسه نیه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ڕێكاری ئابوری هه‌یه ده‌بێت عیراق بیگرێته به‌ر،كه ئه‌وانیش جێگه كردنه‌وه‌ی ئه‌و موچه و بودجه‌یه‌یه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ٢٠١٨."
فازڵ نه‌بی وتیشی"به‌داخه‌وه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عیراقدا بۆ هه‌رێم دیاریكراوه زۆر كه‌مه‌و و به‌شی هیچ ناكات ته‌نها به‌شی موچه‌ی(٧)مانگ ده‌كات به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه خۆران لایه‌تی."
ده‌رباره‌ی ڕێكاری دووه‌م فازڵ نه‌بی وتی"ده‌بێت هه‌موو داهاتێكی گومرگ و خاڵه سنورییه‌كان و سیادات بگه‌ڕێته‌وه به‌غداد،بۆ ئه‌مه‌ش به‌غداد میكانیزمێكی قورسی بۆ هه‌رێم داناوه كه زه‌حمه‌ته قبوڵی بكات،به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ردولا دابنیشن،به‌ڵام ئه‌مه‌ش دواجار كارێكی زه‌حمه‌ته چونكه هه‌رێم ده‌بێت بزانێت ئه‌وه‌ی پێشتر له‌به‌غداد ده‌ستی ده‌كه‌وت ناتوانێت ئێستا ده‌ستی بكه‌وێته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه وه‌ك گرفت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد باس ده‌كرێت.فازڵ نه‌بی وتی"عیراق نزیكه‌ی ٣ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌بوو ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له عیراق كرد كه‌ممان كرده‌وه بووه نزیكی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه،به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداد(٦٨٢)هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه به‌ڵام به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌رم هه‌یه،ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه كاتی خۆی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌ده‌دا به‌به‌غداد چونكه ڕێژه‌ی له‌١٧%ی خۆی وه‌رده‌گرت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران،هه‌رچه‌نده من چه‌ند جارێك پێم وتن به‌ڵام ده‌یانوت خۆمان موچه‌ی فه‌رمنبه‌ران ده‌ده‌ین ئه‌وه‌بوو بینیمان نه‌یانتوانی ئێو موچه‌یه بده‌ن."
فازڵ نه‌بی دووپاتی كرده‌وه به‌بێ ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ئه‌و به‌شه بودجه كه‌مه‌ی كه له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی به‌غداد دیاریكراوه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ نیوه بۆ هه‌رێم نانێردرێت."
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌همی(بندیوار)له عیراقدا،فازڵ نه‌بی وتی"ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو فه‌رمانبه‌ری وه‌همی هه‌بوو ئه‌وكات پاش داواكه‌ی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی(٣٠-٣٥)هه‌زاری وه‌همیمان لادا،به‌ڵام نه‌مانزانی ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌همی هه‌رێم چه‌نده؟چونكه هه‌رێم ژماره‌كه‌ی نه‌ده‌دا،هه‌رچه‌نده ئێستاش عیراق و هه‌رێم پێویستیان به‌وه هه‌یه پاكسازی له‌ناوی فه‌رمانبه‌راندا بكه‌ن و فه‌رمانبه‌رانی وه‌همی لابده‌ن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.