Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:12

به‌ سێ گۆڵ له‌ یانه‌ی مێلبۆرن سیتی برده‌وه

یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئوستڕالیا تۆماركرد
کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی ئوستڕالیا، یانه‌ی بریسبان ڕوار به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی مێلبۆرن سیتی میوانی برده‌وه.

یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای سونكۆرپ له‌ شاری بریسبان به‌ڕێوه‌چوو، پێنج خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، یاریزان ئه‌ڤرام پاپادۆ پۆلۆس گۆڵێكی بۆ بریسبان به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد.

له‌ خوله‌كی چلوسێشدا، یاریزانی فه‌ڕه‌نسی ئێریك باوتیاك گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو.

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوچواریشدا، یاریزان ستیڤان موك گۆڵێكی بۆ مێلبۆرن سیتی تۆماركرد، دواتر یاریزان ئه‌ڤرام پاپادۆ پۆلۆس گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می بریسبانی له‌ خوله‌كی حه‌فتا به‌ده‌ستهێنا.

به‌م ئه‌نجامه‌ش بریسبان  روار یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئوستڕالیا تۆماركردو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ شه‌ش خاڵ، ژماره‌ی خاڵه‌كانی مێلبۆرن سیتیش له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند له‌ سێزده‌ خاڵ وه‌ستا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.