له‌و سه‌رده‌مه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا،جێگه‌ی داخه هێشتا دوو ملیار و ٣٠٠ ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوده‌سته‌وه ده‌ناڵێنن ، زیاتر له سه‌دا ١٠ی خه‌ڵكی جیهان ئه‌و خواردنانه ده‌خۆن كه به‌ئاوی پیس ئاماده ده‌كرێن.
وڵاتی هیندستان كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان خاوه‌ن هێزی ناوه‌كییه كه‌چی له نه‌بوونی ئاوده‌ست بۆ هاووڵاتییانی له لووتكه‌دایه، به‌جۆرێك ٨١٨ ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوده‌سته‌وه ده‌ناڵێنن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رفراوانكردنی پڕۆژه و چالاكییه‌كانی و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا له ساڵی ٢٠٠١دا رێكه‌وتی ١٩ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێكی به "رۆژی جیهانی ئاوده‌ست" ناوزه‌د كرد.
شایانی باسه به‌هۆی ره‌وشی ناته‌ندروستی ساڵانه ٢٨٠ هه‌زار كه‌س به هۆی سكچوونه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی و په‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه،پێ ده‌چێ دابینكردنی ئاوی پاك و هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی گونجاو ساڵانه پێشبگرێ له گیانله‌ده‌ستدانی ٨٤٢ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ئاوده‌ست و هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی و ئاوی پیسه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی ٢٦٠ ملیار دۆلار ده‌بێته زه‌ره‌ر ، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوده‌ست زۆرترین زیان به ژنان و كچان ده‌گات و دووچاری گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه.
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه ملیۆنان ژن و كچ به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به ئاو گه‌یاندن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاو ناچارن زیاتر له ٣٠٠ مه‌تر به پێ بڕۆن و درووربكه‌ونه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جیاكردنه‌وه‌ی ئاوده‌ستی كچان و كوڕان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری كچان بنێردرێنه به‌ر خوێندن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.