Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:19

به‌رپرسێکی ئه‌منیی ئیسڕائیل: ئاماده‌ین له‌ دژی ئێران زانیاری له‌گه‌ڵ سعوودیا ئاڵوگۆڕ بکه‌ین

له‌كاتێكدا كه‌ ئیسڕائیل و سعوودیا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسییان به‌شێوه‌ی فه‌رمی نییه‌
به‌رپرسێكی ئه‌منیی ئیسڕائیل ئاماده‌ین له‌ دژی ئێران زانیاری له‌گه‌ڵ سعوودیا ئاڵوگۆڕ بكه‌ین
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی به‌رگریی ئیسڕائیل له‌ یه‌كه‌م دیداریدا له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی سعوودیا وتی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌ دژی ئێران ئاڵوگۆڕی زانیاری ئه‌منیی بكات له‌گه‌ڵ سعوودیا له‌كاتێكدا كه‌ ئیسڕائیل و سعوودیا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسییان به‌شێوه‌ی فه‌رمی نییه‌ .

گادی ئایزنكۆت پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ دیمانه‌یه‌كی كه‌م وێنه‌دا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئیلافی سعوودیا وتی، ئیسڕائیل ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌وڵێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودیا زانیارییه‌ ئه‌منییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی ئێران ئاڵوگۆڕ بكات .

ژه‌نه‌راڵ ئایزنكۆت له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌لأ ماڵپه‌ڕی ئیلاف كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌ له‌نده‌نه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئۆرشه‌لیم و ریاز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌، كۆده‌نگیی ته‌واویان هه‌یه‌ .

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ی ئیسڕائیل ئه‌وه‌شی وت كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێران هه‌وڵده‌دات ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی مه‌یلی له‌وه‌ نییه‌ كه‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای تیرۆریستی بكات كه‌ له‌ ژێر چه‌تری پشتیوانیی ئێراندایه‌ .

هه‌روه‌ها ئایزنكۆت ئه‌وه‌شی دركاند كه‌ ئیسڕائیل ئاماده‌یه‌ تا ئه‌زموونه‌كان و زانیارییه‌كانی خۆی ئاڵوگۆڕ پێبكات له‌گه‌ڵ وڵاته‌ عه‌ره‌به‌ میانڕه‌وه‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران .

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.