گۆرانی بێژی ناسراوی كوردستان شارام نازری و گرووپی كامكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی كۆكردنه‌وه بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان كۆنسێرتێك به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
شارام نازری گۆرانیبێژی ناسراوی كورد هاوخه‌می خۆیی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان ڕاگه‌یاند: ڕاسته ئێمه ناتوانین هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین به‌شێك له كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هیوادارم كه به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی بده‌ن.
كۆنسێرتی شارام نازری و گرووپی موسیقای كامكاره‌كان بڕیار وایه كه كاتژمێر ۲۰:۳۰‌ی ڕۆژی دووشه‌مه ی داهاتوو خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی "قه‌قنووس" له تارانه‌وه به‌ڕێوه بچێت و هه‌موو داهاته‌كه‌ی ئه‌م كۆنسرته ڕاده‌ستی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان ده‌كرێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.