سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، هەموو پێشێلکارییەکانی حکوومەتی عێراق دژی کوردستان دەخرێنە روو.
سبەی پێنجشەمه سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەموو پێشێلکارییەکانی حکوومەتی عێراق دژی کوردستان دەخرێنە روو، بە تایبەت داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و بەڵگەکانیش دەدرێنە کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەولێر.
لهكۆبوونهوهكهدا مەبەستیانە دۆخی ئاڵۆزی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ وڵاتان ڕوون بكەنەوە.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەرانی کوردستان دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزای بەسەر کوردستاندا سەپاند، لەوانە، بڕینی بەشەبودجەی کوردستان بە تەواوی، داخستنی فڕۆکەخانەکان و داگیرکردنی کەرکووک بە هاوکاریی سوپای پاسدارانی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.