جیمس ماتیس. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، عێراق و سووریا جێناهێڵن تا دانووستانه‌كانی ئاشتی جنێڤ له سووریا پێشڤه‌چوون به‌خۆیانه‌وه نه‌بینن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا كۆبووه‌وه، گوتی: پاش كۆتایی داعش، ده‌ستبه‌جێ له عێراق و سووریا ناكشێینه‌وه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه دانووستانه‌كانی جنێڤ پێشكه‌وتن به‌خۆیانه‌وه ببینن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پایته‌ختی داعش شاری ره‌ققه كۆنترۆڵكراوه و داعش له سووریا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا دوای داعش له سووریا ده‌مێنێته‌وه یان نا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جێمس ماتیس رایگه‌یاند، قۆناغه‌كه به جنێڤه‌وه گرێده‌درێت و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌دا نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك دیاریی ده‌كرێت.
جێمس ماتیس گوتی: "ئه‌و شوێنه‌ی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و دواتر رووی تێ بكه‌ین، قۆناغی جنێڤه كه به سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئامانجی ئێستامان، تا ئه‌وكاته‌ی داعش له‌ناوده‌چێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وامبین و شوێنی خۆمان بپارێزین تا ئه‌وكاته‌ی چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی ده‌دۆزرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه تا قۆناغی جنێڤ ده‌گاته ئه‌نجام، سووریا به‌جێناهێڵین".
له باره‌ی له ناوچوونی داعش گوتی: ئه‌و رێكخراوه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و تا خواستی شه‌ڕكردنیان هه‌بێت، ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕكردن له دژیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.