Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:29

له‌ دوزخورماتوو شه‌رو ئاڵۆزی له‌ نێوان به‌ره‌ی تورکمانی عه‌سائیبى ئه‌هلی حه‌ق روویدا

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی
کوردستان TV
#9
100%

هێزه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی و باره‌گاكه‌یان پێ چۆڵكردوون، دوای چه‌ند كاتژمێر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پیاو ماقوڵان و ریش سپیانی هه‌ردوولا بۆ رێككه‌وتن و ئاشتبوونه‌وه‌ ، به‌ڵام عه‌سائیب لوتبه‌رزانه‌و پشت ئه‌ستوور به‌ هێزی چه‌كداری رازی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتن.

له‌ دوای راوه‌دوونانی كوردان له‌ خورماتوو له‌سه‌ر خاك و ماڵی خۆیان و دواتر سووتاندنی ماڵه‌ كورده‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گا كوردییه‌كان، ئێستا ئاگره‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو خۆیانه‌وه‌و چه‌ند رۆژێكه‌ گرژی و ناخۆشی كه‌وتووه‌ته‌ ناو توركمانه‌كان و شیعه‌كان و ئێستاش عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق  سه‌نگه‌ری گرتووه‌و ده‌یه‌وێ به‌ زه‌بری هێز به‌ره‌ی توركمانی كه‌ مسوڵمانی سوننه‌ مه‌زهه‌بن له‌ دوزخورماتوو بكاته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆش هێزه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی و باره‌گاكه‌یان پێچۆل كردوون، دوای چه‌ند كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی پیاو ماقوڵان و ریش سپیانی هه‌ردوولا بۆ رێككه‌وتن و ئاشتبوونه‌وه‌ ، به‌ڵام عه‌سائیب لوتبه‌رزانه‌و پشت ئه‌ستوور به‌ هێزی چه‌كدار رازی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتن و سه‌نگه‌ری له‌ جه‌بهه‌ی توركمانی گرتووه‌و ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ دوزخورماتوو برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.