Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:28

سه‌رۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکاری قوربانیان و زیانلێکه‌وتووان کرد

سه‌رۆك بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو دەنێرێت
کوردستان TV
100%


سه‌رۆك بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو دەنێرێت و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكان دەکات.
رۆژی دووشەممە 13-12-2017، سه‌رۆك بارزانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی خەڵکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کردووە دەڵێت "بەداخێكی زۆرەوە شەوی  ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.".
دەقی پەیامەکە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی  ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.  لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە دەزانین.

مسعود بارزانی
13ـی 11ـی 2017

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.