Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 17:15

حەریری: بەرپرسانی سعودیە ناچاریان نەکردووم دەست لەکار بکێشمه‌وه‌

حەریری: سێ رۆژی داهاتوو دەگەڕێمەوە لوبنان
کوردستان TV
100%

سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی لوبنان لە یەکەم لێدوانی تەلەڤزیۆنیدا دوای دەست لەکار کێشانەوەکە، رایگەیاندووە، لە سعودیە رووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەک نەبووەتەوە و هەر کاتێ بیەوێ ئەو وڵاتە بەجێ دەهێڵێت.

سەعد حەریری هەروەها رایگەیاندووە، کە بەرپرسانی سعودیە ناچاریان نەکردووە بۆ دەست لەکار کێشانەوە و ئەو بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گیانی، دەستی لەکار کێشاوەتەوە و لەماوەی دوو سێ رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە لوبنان و لەگەڵ سەرۆکی لوبنان تاوتوێی چەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی دەکات.

رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیران لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ریازی پایتەختی سعودیە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا، گەڕاندەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.