ئهمرۆ دووشەممە 13/11/2017، ئیاس سامۆک گوتەبێژی دادگای فیدڕالیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" دادگای فیدڕالیی رۆژی 20ـی ئەم مانگە (20/11/2017)ی بۆ بڕیاردان لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، دیاری کردووە.
پێشتر لە رۆژی 2/11/2017، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای فیدڕالیی عێراق رایگەیاندبوو، کە تاوەکو گوێ لە ڕای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەگرن، ناتوانن بڕیار لەبارەی دەستووریبوون و نەبوونی ریفراندۆم بدەن.
حکوومەتی عێراق بە بیانووی نادەستووریبوون، لە دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵای لەسەر ریفراندۆمى ههرێمى كوردستان تۆمار کرد و داوای کرد ئەنجامی ریفراندۆمەکە هەڵبووەشێندرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.