Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:44

نووسینگه‌ى عه‌بادى: عێراق پابه‌نده‌ به‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان، هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆیه‌

نووسینگه‌ى عه‌بادى: پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك، پێكه‌وه‌ هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/ 11/ 2017 ، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى عه‌بادى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2018 ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ به‌ناوى پارێزگاكانى باكوور نه‌دراوه‌ و حكوومه‌ت پابه‌نده‌ به‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆیه‌.

سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسنگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕایگه‌یاند: "ماده‌ى 143 له‌ ده‌ستوورى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك، پێكه‌وه‌ هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆن".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌ستوورى عێراق مه‌رجه‌عى هه‌موو پێكهاته‌كانه‌ و حكوومه‌تى عێراقیش پابه‌نده‌ به‌ ده‌ستووره‌وه‌، بۆیه‌ هه‌موو ماده‌ و بڕگه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.
 
به‌پێی ڕه‌شنووسى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵه‌ 2018، پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ 17% بۆ 12.67 كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.
 
به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌كه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى عێراقه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بڕى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2018 بریتییه‌ له‌ 108 ترلیۆن و 113 ملیۆن دینار (نزیكه‌ى 91 ملیار دۆلار) و بڕى كورتهێنانیش بریتییه‌ له‌ نزیكه‌ى 19 ملیار دۆلار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.