دوای ئه‌وه‌ی كه سوپای ئیسڕائیل رۆژی یازده‌ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند له ناوچه‌ی جۆلان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سووریای خستووه‌ته خوارهكه كه ده‌ستكردی رووسیا بووه، هاوكاتیش وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل وێڕای ئاماژه به بوونی سه‌ربازیی ئێران له سووریا وتی كه وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات به‌هێزبوونی میحوه‌رێكی شیعی له سووریا ببێته مایه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی ئۆپه‌راسیۆن له دژی ئیسڕائیل .
هه‌روه‌ها وته‌بێژێكی سه‌ربازیی ئیسڕائیل به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسای راگه‌یاندووه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌و كاته‌دا كه بوو به ئامانجی موشه‌كێكی پاتریۆتی ئیسڕائیلی، سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنی دۆزینه‌وه و ناسینی ئه‌و به‌شانه‌ی ناوچه‌ی جۆلان بووه كه به خاكی ئیسڕائیله‌وه لكێنراوه .
ئاڤیگدۆر لیبرمان وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیلیش وێڕای راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ك هۆشداریدا كه به توندیی هه‌ڵوێستیان ده‌بێت له به‌رامبه‌ر پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی ئیسڕائیل و وروژاندنی وڵاتان .
سه‌رچاوه / رادیۆی فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.