حەسەن نەسرولڵا ئەمینداری گشتی حزبولڵای لوبنانی رایگەیاند" سەعد حەریری ئەسیری سعوودییەكانە و دەست لەكار كێشانەوەكهشی بە زۆرەملی بووە، بۆیه ئەو دەست هەڵگرتنە نایاساییە.
ئەمینداری گشتی حزبولڵای لوبنانی بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن سەبارەت بە دەست لە كاركێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایگەیاند" دەست لەكاركێشانەوەی حەریری بە گوشارو فشاری سعودییەوە كراوە.
نەسرولڵا وتی" ئەمڕۆ داعش گەیشتۆتە دوا قۆناغەكانی خۆی لە سووریاو عێراق و ئێستاش لەناوچەی ئەلبوكەمالی سنووری عێراقدا لە كۆتاییدان.
نەسرولڵا ئاشكراشی كرد، لوبنان لە ژێر فەرمانی ئێران نییەو ئێران لە هەمان كاتدا پێگەی باڵای لە لوبناندا هەیە، لە كاروباری ئەو وڵاتەدا دەستێوەردان ناكات، بەڵام ئەوە سعودیەیە كە دزەی كردۆتە لوبنان و دەستێوەردانی تێدا دەكات.
نەسروڵڵا هەروەها رایگەیاند" سعودیە شەڕی دژی لوبنان و حزبوڵڵادا راگەیاندووە"، گوتیشی "ریاز هەوڵ دەدات سەرۆک وەزیرانی نوێ بەسەر لوبناندا بسەپێنێت و حەریری لە پێگە سیاسییەکەی دووربخاتەوە و سەرۆکێکی نوێ بۆ رەوتی موستەقبەل دەستنیشان بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.