Erbil 12°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 11:28

هێرشبه‌رانی دوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکووک هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: ئه‌نجامده‌رانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین
کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانی  دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكیان كرده‌ ئامانج، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، زانیاری سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی ئه‌و دوو خۆكوژه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێشتر دوو هێرشبه‌ره‌كه‌ له یه‌كێك له‌ خانووه‌كانی ‌ناو شاری كه‌ركوك خۆیان شاردبووه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ دوو تەقینەوەی بەهێز کەرکووکیان کردە ئامانج، یەکێکیان خۆکوژی ئەوەی دیکەیان لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدران،  شەش کەس کوژران 18ـی دیکەش بریندارن.

خۆکوژەکە لەنزیک فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووک لە شەقامی ئەتڵەس خۆی تەقاندووەتەوە، تەقینەوەی دووەمیش بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەنێو بارەگای لقی سێی پارتی کردە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.