ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی پەسەندکرد، پشکی هەرێمی کوردستانیش بۆ 12.67% کەمکراوەتەوە.
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 کۆبووەتەوە و کۆبوونەوەکەش بەسەرپەرشتی ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوە بووە.
مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژە یاساکە وەک خۆی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکراوە، پشکی هەرێمی کوردستانیش بە 12.67% دانراوە، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران سەرپشک کراوە لە دەستکارییکردنی پڕۆژەکە.
مەسعود حەیدەر پێیوایە سەرپشکردنی حەیدەر عەبادی بۆ دەستکاریکردنی پڕۆژەکە، رەنگە کارتێکی دانوستاندن و فشار بێت بۆ ئەوەی بەرامبەر هەرێمی کوردستانی بەکاربێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.