شێوه‌كاری ناسراوی سووری (عه‌بدوڵا عومه‌ریی) به پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری به ناوی (جوانییه‌كانی جه‌نگ) هه‌ستی هونه‌رییانه‌ی خۆی و ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی له سووریا بوونه‌ته قوربانی جه‌نگ ده‌رده‌بڕێت .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره هه‌فته‌ی ڕابردوو له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له ژێر ناوی (جوانییه‌كانی جه‌نگ) پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری كرده‌وه و به چه‌ند تابلۆیه‌ك دۆخی منداڵانی ئاواره‌ی سووریای له ژێر دۆخی ناله‌باری جه‌نگدا خسته‌ڕوو كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له به‌لجیكا دروستكردوو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی له ئه‌وروپا خسته ژێر پرسیار.
جیی باسه عه‌بدوڵا عومه‌ریی ,یه‌كێكه له هونه‌مه‌نده شێوه‌كار و فیلمسازه‌كانی ولاتی سووریا ,له ئێستادا له ولاتی به‌لجیكا په‌ناهه‌نده‌یه و له سالی 1986 له دیمه‌شق له دایك بووه و یه‌كێك بووه به‌شداربووانی فێستیڤاڵی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی له دیمه‌شق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.