Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:10

میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبى وێستگه‌ و هێڵى ئاسنینی بێجى ده‌دزن

به‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌ره‌و به‌غدا ده‌گوازرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب رایگه‌یاند میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى وێستگه‌ و هێڵى ئاسنینی بێجى ده‌دزن و تائێستاش به‌رده‌وامن له‌ دزینى كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌ حكوومییه‌كان.


میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى تائێستاش به‌رده‌وامن له‌ دزینى كه‌ره‌سته‌ و پێداویستییه‌ حكوومییه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، حه‌شدى شه‌عبى به‌ دزینى كه‌ره‌سته‌كانى وێستگه‌ و هێڵی ئاسنینى شه‌مه‌نده‌فه‌رى بێجی، تۆمه‌تبار ده‌كات.


قوته‌یبه‌ جبوورى، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا گوتى: دواى دزینی پاڵاوگه‌ى نه‌وتى بێجی و وێستگه‌كانى وزه‌ى كاره‌با و كه‌ره‌سته‌كانى فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان، ئێستا ده‌ستكراوه‌ به‌ دزینى كه‌ره‌سته‌كانى وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵی ئاسنینی بێجی.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ دزینی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن و به‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌ره‌و به‌غدا ده‌گوازرێنه‌وه‌.
 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، داواى له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، به‌په‌له‌ بێته‌ سه‌ر هێڵ و هه‌موو تواناكانى بۆ ڕاگرتنى ئه‌و دزیكردنه‌ بخاته‌گه‌ڕ، گوتیشی: وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى بێجی و هێڵی ئاسنین، دوا دامه‌زراوه‌ى حكوومییه‌ كه‌ دزی لێده‌كرێت و هه‌موو فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانى تر دزران.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.