Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:52

تیلەرسن: پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دوورودرێژم لەگەڵ بارزانی ئەنجامدا

ئه‌و هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌ولێر قبووڵ بكات
کوردستان TV
100%

وه‌زیری دەرەوەی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌ دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دوورودرێژی له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه‌ بۆ باسكردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

له‌ میانه‌ی پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ ژێنێڤ، رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند، كه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ هاوكاری هه‌ولێر و به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌رێنی له‌ ڕێگه‌ی هۆكاره‌ سیاسی ئاشتیخوازه‌كانه‌وه‌.

تیلەرسۆن، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى لە بارەی هێرشى میلیشیا ئێرانییه‌كان به‌هاوكارى سوپای پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى، داواشى له‌ عه‌بادى و سه‌ركرده‌كانى عێراق كرد، ڕووبه‌ڕووى ئێران بوه‌ستنه‌وه‌.

ئاشكراشی كرد، كه‌ ئه‌و هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی هه‌ولێر قبووڵ بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.