بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2017، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی پێشکەوتنەکانی تایبەت بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەرنامەی ناوەکیی ئێران و بارودۆخی سووریا، گفتوگۆیان کردووە.
هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ناتانیاهۆ پەیوەندی بە پوتنەوە کردووە و دەستپێشخەریی گفتوگۆکەی کردووە.
لە میانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا ئیسرائیل تاکە وڵات بوو کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە مافی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرد و ڕووسیاش تاوەکوو ئێستا هەڵوێستێکی ئەرێنی لەبارەی مافی گەلی کوردستانەوە هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.