ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كه وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاندووه: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی پیس بوونی ژینگه‌دا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره دوای قه‌ده‌غه‌كرانی فرۆشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سووته‌مه‌نییان به‌نزین و گازوایله، هاتووچۆشیان له ساڵی 2050ـوه به یه‌كجاریی قه‌ده‌غه ده‌كرێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساش سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رایگه‌یاند، به‌نیازه هه‌مان بڕیار تاوتوێ بكات بۆ وڵاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها شاره‌كانی شتوتگارت و میونشنی ئه‌ڵمانیاش سه‌رقاڵی تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته‌ن .
جێی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا بودجه‌ی 3 ملیار و 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ پلانی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه ته‌رخان كردووه، كه له‌م بڕه 255 میلۆن یۆرۆ بۆ شاره‌وانییه‌كان ته‌رخان كراوه تا ئاڵووده كردنی ژینگه كه‌م بكه‌نه‌وه كه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان رووده‌دات، به‌تایبه‌تیی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به به‌نزین و گازوایل كار ده‌كه‌ن .
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی یۆرۆنیوز
ئاماده‌كردن: مه‌سعود مه‌عروف .. Kurdistan TV
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.