Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:00

YPG: چەکدارانەى داعش دەبێت بکوژرێن یان خۆیان بەدەستەوە بدەن

لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا 23 چەکداری داعش کوژراون
کوردستان TV
100%

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققە، پایتەختی خەلافەتی داعش لە سووریا بەردەوامە،  گوتەبێژی یەپەگەش دەڵێت رەنگە رۆژی یەکشەممە شارەکە بەتەواوەتی لە داعش پاکبکەنەوە و سەرکەوتنە گەورەکە رابگەیێنن.

کۆتایی داعش لە رەققەی پایتەخت زۆر نزیکە و تەنیا دوو ناوچەیان بەدەستەوە ماون، ئەوانیش شەڕیان تێدایە. گوتەبێژی یەپەگەش دەڵێت رەنگە رۆژی یەکشەممە شارەکە بەتەواوەتی لە داعش پاکبکەنەوە و سەرکەوتنە گەورەکە رابگەیێنن.

نووری مەحموود، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG کە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، رۆژی شەممە 14-10-2017  رایگەیاند، کۆتایی داعش لە رەققە نزیکە و رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی بەتەواوەتی شارەکە لە چەکدارانی داعش پاکبکرێتەوە.

لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا 23 چەکداری داعش کوژراون، ئێستاش تەنیا دەوروبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی و یاریگای رەش بەدەست داعشەوە ماون. سەرچاوە میدیاییەکان دەڵێن ئەو چەکدارانەى خەڵکى رەقە بوون خۆیان رادەستى شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD کردووە و تەنیا چەکدارە بیانییەکانى داعش ماون، ژمارەی ئەوانیش نزیکەى 200 بۆ 300 چەکدار دەبێت.

گوتەبێژی یەپەگە گوتیشی: ئەو چەکدارانەى داعش کە لە شارەکەدا ماون هیچ رێگایەکیان بۆ هەڵاتن نەماوە، یان دەبێت بکوژرێن یان دەبێت خۆیان بەدەستەوە بدەن.

رۆژی 6-6-2017، هەسەدە بەهاوكاری ئەمریکا و هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رەققەی دەستپێكرد.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.