به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان له هه‌وڵی كوده‌تای ساڵی رابردوودا، حكومه‌تی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رهه‌ق به 115 كه‌س ده‌ركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئهنازۆڵ بڵاویكرده‌وه كه یاداشتی دهستگیكردنهكه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی هه‌یكه‌لی دارایی تۆڕی فه‌تحولڵا گوله‌ن دێت كه ئێستا له ئه‌مریكا ژیان به سه‌ر ده‌بات.
له ئاكامی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی رابردوو له توركیا، حكومه‌تی ئه‌م وڵاته زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سی به‌ندكردووه كه چاوه‌ڕوانی دادگایی كردن ده‌كه‌ن، زیاتر له 150 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ری و سوپا و كه‌رته گشتییه‌كان ده‌ركراون.
توركیا تۆمه‌تی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای 15ی ته‌مووزی ساڵی 2016ی خسته پاڵ گوله‌ن و به‌رده‌وام داوا له ئه‌مریكا ده‌كات كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه راده‌ست بكه‌نه‌وه، گوله‌ن له لای خۆیه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه .
ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.