Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:35

حەکیم: کورد رۆڵێکی گەورەی هەبووەو پێکهاتەیەکی سەرەکییە لەکۆمەڵگەی عێراقی

هەرێم بەردەوام داوای گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان
کوردستان TV
100%

عه‌مار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ وەفدێكی بەرەی توركمانی كۆبووه‌وه‌،  داوایكرد پەناببرێت بۆ چارەسەرەی كێشه‌كان و دوور له‌ توندوتیژی.

عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی داوایكرد پەناببرێت بۆ چارەسەرە دەستوری و یاساییەكان بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا سەری هەڵداوە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ عه‌مار حەكیم لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێكی بەرەی توركمانی ئاماژەی بەوەكردووە، چارەسەرە دەستوری و یاسایی گرەنتین بۆ چارەسەری كێشەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە كورد رۆڵێكی گەورەی هەبووەو پێكهاتەیەكی سەرەكییە لەكۆمەڵگەی عێراقی، بەتایبەتی لەدوای ساڵی 2003 و قۆناغی بەرگری دژی دیكتاتۆریەت.

حەكیم گوتیشی: پێكهاتەی توركمانی پێكهاتەیەكی رەسەنەو تائێستاش قوربانی دەدات لەپێناو یەكێتی خاكی عێراق.

لەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆمەوە لە 25 ی ئەیلولی ئەمساڵ، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە ئەوپەری ئاڵۆزی.

بەغدا تائێستا زنجیرەیەك بڕیاری بۆ سزادانی هەرێم دەركردووە، لەبەرانبەریشدا هەرێم بەردەوام داوای گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان، بەڵام مەرجی بەغدا هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆمە پێش دەستپێكردنی گفتوگۆ.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.