Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:32

شاندێکى باڵای ئەنجومەنی وەزیران تاجەگوڵێنەی ڕێزو وەفای لەسەر گڵکۆی "مام جەلال" دانا

سەفین دزەیی: کۆچی دوایی مام جەلال خەسارێکی گەورە بوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكى باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تاجەگوڵێنەی ڕێزو وەفایان لەسەر گڵکۆی "مام جەلال تاڵەبانیی" دانا.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "کۆچی دوایی مام جەلال خەسارێکی گەورە بوو و کەلێنێکی زۆر بۆ کوردستان بەجێ دەھێڵێت، ئێمە وەک ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ھەڤاڵ مام جەلال و کۆمەڵانی خەڵکی خەکی کوردستان دەکەین".


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.