Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:14

کۆڕەک تیلیکۆم: بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق ناڕوونی تێدایە

نوێنەرانی کۆمپانیاکە دەچنە بەغدا
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) بڕیارەکەی حکوومەتی عێراقی لەبارەی کۆمپانیاکانی مۆبایل بە ناڕوون لەقەڵەم دا کە باس لە گواستنەوەیان بۆ بەغدا دەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2017 بلاو كراوه‌ته‌وه‌، سیروان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم)  ڕایگەیاندووە، بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق لەبارەی کۆمپانیاکانی مۆبایل ناڕوونی تێدایە.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە بۆ زانینی ھۆکارەکانی ئەو بڕیارە و وردەکاریی زیاتر، نوێنەرانی کۆمپانیاکە دەچنە بەغدا.

گوتیشی: ”ئێمە لە بنەڕەتدا بۆ کارکردن، مۆڵەتمان لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە بەغدا وەرگرتووە و کۆڕەک تیلیکۆم بڕیارەکانی ئەو دەستەیە جێبەجێ دەکات، ئیدی نازانین مەبەستی ئەو بڕیارە نوێیەیان چییە؟".

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم جەختی لەوە کردەوە، ھەر بڕیارێک لە بەغداوە دەربچێت، ئەوان بۆ خزمەتکردنی بەشداربوووەکانیان لە عێراق ‌و ھەرێمی کوردستان پێیەوە پابەند دەبن.

 

ڕۆژی دووشەممە 9/10/2017، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، بڕیاردراوە سەرجەم تۆڕەکانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەند و بۆ بەغدا بگوازرێنەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.